![]() |
![]() |
|
| خبری ,سیاسی,اجتماعی/در تلاش برای آزادی وعدالت اجتماعی درکردستان |
|
کۆمیته‌ی به‌رگری له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی مانگرتوو له زیندانه‌کانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕایگه‌یاندکه :
ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی له ڕوژی یه‌که‌می مانگرتنه‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن له دوواین په‌یامیدا بو ڕای گشتی ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر کار به ده‌ستانی ڕژیمی ئیران وه‌ڵامی داواکاریه ڕه‌واکانی مانگرتووانی سیاسی ومه‌ده‌نی کورد نه‌داته‌وه ئه‌وا له گه‌ل چه‌ند زیندانی تر لێوه‌کانیان ده‌دورنه‌وه ده‌ست ده‌ده‌نه قوناخێکی نوی له مانگرتنه‌که‌یان جێ ئاماژه‌ێه که ماموستا ئه‌وه‌ر حسێن په‌هناهی له ته‌ک ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیای ته‌نیا له ماوه‌ی که‌متر له یه‌ک مانگ دووجار حوکمی ئیعدامیان له لایه‌ن کار به‌ده‌ستانی رژیمه‌وه ده‌ر کرا. ئه‌مه‌و دوێنێ شه‌وه کاتژمێر 8ی ئێواره ئیتلاعات ده چنه گوندی قوروچای ماڵی باوکی ماموستا ئه‌نوه‌ر و هه‌ڕه‌شه له باوکی ده‌که‌ن که به هیچ شێوازێک نابێت هه‌واڵه‌کانی ماموستا ئه‌نوه‌ر و مانگرتنه‌که بو ڕای گشتی باس بکه‌ن و هه‌روه‌ها خوازیاری ئه‌وه بون که گوشار بو ناوبراو بهێنن که واز له مانگرتن بهێنێت. هه‌روه‌ها به پێ ئه‌و زانیاریانه‌ی له 25هه‌مین ڕوژی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد به ده‌ستمان گه‌یشتووه ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی که ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن ڕوژ به ڕوژ له زیاد بوونداێه.
له گرتووخانه‌ی شاری مه‌هابادیش 4زیندانی تری سیاسی و مه‌ده‌نی له ڕوژی سێ شه‌مه‌وه چوونه‌ته ڕیزی مانگرتووان به دوواین زانیاریه‌کان گیراوی سیاسی ومه‌ده‌نی کورد مه‌سعوود کورد پوور چالاکانی سیاسی هادی امینی و کامیل خاک نه‌ژاد و چالاکێکی مه‌ده‌نی تر به ناوی ڕه‌سول له ڕوژی سێ شه‌مه‌وه چوونه‌ته ڕیزی مانگرتنی گیراوانی کورده‌وه زانیاریه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که‌ئه‌م مانگرانه له ڕوژی چووارشه‌مه‌وه هاوکات له گه‌ل دووه‌م ڕوژی مانگرتنیان گوازراونه‌ته‌وه بو ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی له 25هه‌مین ڕوژی مانگرتن زانیاریه‌کان له زیندانی ورمێ باس له‌وه ده‌که‌ن که گوشار بو سه‌ر زیندانیان به‌رده‌وامه جێی ئاماژه‌ێه که کاتێک 9 زیندانی به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو زیندانیانی مانگرتوو نامه‌یه‌کیان دا به کار به ده‌ستی زیندان و داواکاریه‌کانی خوێان به جێ ئه‌وه‌ی که وه‌ڵامیان بدرێته‌وه ڕه‌وانه‌ی ژووره تاکه که‌سیه‌کان کران |
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
ریکخراوی لاوانی کومله سنه ,در تلاش برای آزادی وعدالت اجتماعی وروشنفکری وآگاه کردن جوانان کردستان تلاش می‌کند.
|
| پیوندهای روزانه |
|
کمپین توقف اعدام در کردستان بو روژهه لات آرشیو پیوندهای روزانه |
| آرشیو موضوعی |
|
http://www.f-kamangar.hra-iran.org/ |
|
RSS
|