![]() |
![]() |
|
| خبری ,سیاسی,اجتماعی/در تلاش برای آزادی وعدالت اجتماعی درکردستان |
|
له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زنجیره چالاكیه‌ك ده‌گرێته ئه‌ستۆ گروپێك كه خۆیان به‌له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناساندوه، هێرش بۆ سه‌ر كه‌لانته‌ری 11ی شاری مه‌ریوان و تیپی دوی سپای ئه‌و شاره و هه‌روه‌ها كوشتن و برینداركردنی دو مه‌واد فرۆش له‌كامیاران ده‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی رێنێسانس نیوز كراوه، گروپی ناوبراو راده‌گه‌یه‌نێ كه شه‌وی 13 فێڤریه‌ی 2009 (25ی رێبه‌ندان) به‌نارنجۆك هێرشیان كردۆته سه‌ر كه‌لانته‌ری 11ی شاری مه‌ریوان و وه‌ك ده‌ڵێن له‌ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا زیانێكی مادی زۆریان به‌شوێنه‌كه گه‌یاندوه. وه‌ك ده‌گوترێ به‌دوای ئه‌م چالاكیه‌دا، هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران ده گه‌نجیان له‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه. هێڕش بۆ سه‌ر تیپی دوی سوپا له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتوه شه‌وی 14ی فێڤریه‌ی 2009 (26ی رێبه‌ندان) كاتژمێر 20:15 هێرشیان كردۆته سه‌ر یه‌كه‌ی هێزی ئینتیزامی مه‌ریوان كه له‌به‌رامبه‌ر ده‌زگای ئیتلاعاتی ئه‌و شاره هه‌ڵكه‌وتوه. وه‌ك له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه له‌ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌دا شۆفێری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران كوژراوه و دو كه‌سی تریش به‌توندی بریندار بون. كامیاران؛ هێرش بو سه‌ر مه‌وادفرۆشه‌كان له‌زنجیره‌ی چالاكیه‌كانیاندا گروپی ئاماژه‌پێكراو، شه‌وی 20 له‌سه‌ر 21ی فێڤریه‌ی 2009 له‌گۆڕه‌پانی شافعی شاری كامیاران، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر دو مه‌واد فرۆش و ده‌یانده‌نه به‌ر ده‌ستدرێژی گولـله. له‌ئاكامدا مه‌واد فرۆشێك به‌ناوی ئه‌رده‌شیر جه‌لیلی ده‌ستبه‌جێ ده‌مرێ و یه‌كێكی تریش به‌ناوی (م. ئه‌لف) به‌توندی بریندار ده‌بێ. فه‌رمانده‌یی له‌شكری كوردستان له‌كۆتاییدا، هه‌ڕه‌شه له‌و كه‌سانه ده‌كات كه په‌ره به‌مه‌واد فرۆشی ده‌ده‌ن و راده‌گه‌یه‌نێ كه له‌سه‌ر چالاكیه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن. |
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
ریکخراوی لاوانی کومله سنه ,در تلاش برای آزادی وعدالت اجتماعی وروشنفکری وآگاه کردن جوانان کردستان تلاش می‌کند.
|
| پیوندهای روزانه |
|
کمپین توقف اعدام در کردستان بو روژهه لات آرشیو پیوندهای روزانه |
| آرشیو موضوعی |
|
http://www.f-kamangar.hra-iran.org/ |
|
RSS
|