کۆمەڵانى تێکۆشەرى خەڵکى کوردستان
بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى بزووتنەوەى رزگاریخوازى کوردستان
زیندانیە سیاسیە خۆڕاگرەکان
هاوڕێیان و تێکۆشەرانى کۆمەڵە
نەورۆز و ساڵى تازەتان لێ پیرۆز بێت. هیوادارین کە سەرەتاى ساڵى نوێ سەرەتاى یەکگرتوویى و هاوخەباتى و تێکۆشانى بێوچانى زۆرتر و زیاترى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان لە دژى کۆمارى ئیسلامى و دژى داگیرکەرى و سەرکوت و بێمافى بێت.
ساڵێکى دیکە و نەورۆزێکى دیکە بەسەر دەسەڵاتداریى کۆمارى ئیسلامیدا تێپەڕى. 29 بەهارە کوردستان نەورۆز و ساڵى تازە لە دژى یەکێک لە سەرسەختترین دوژمنانى مافە رەواکانى جێژن دەگرێت. لە 3 دەیەى رابردوودا کوردستان بە خۆڕاگریەکى بێوێنەوە سەرەڕاى ئەوەى کە لەشکرکێشى و کوشتار و زەبر و زەنگى رژیمێکى هارى بەرپەرچ داوەتەوە، زیاتر لە هەر کاتێک توانیویەتى یەکگرتوویى و هاوخەباتیى نەتەوەیى پەرە پێبدات. ئەگەر هێرشى کۆمارى ئیسلامى و لەشکرکێشى بۆ سەر کوردستان بۆ سڕینەوەى هەرچەشنە بیرێکى ئازادیخوازى و رزگاریخوازى بوو، خۆڕاگریى خەڵکى کوردستان ئاکامێکى رێک بە پێچەوانەى بۆ کاربەدەستانى رژیمى کۆمارى ئیسلامى خستۆتە روو. گەلى کورد بەهۆى 3 دەیە خەبات و تێکۆشانى بێوچان زیاتر لە هەر کاتێکى دیکە لە ناوخۆى کوردستان هەست بە یەکگرتووییەکى نەتەوایەتى و خەباتکارانە دەکات و زیاتر لە هەر کاتێکى دیکە پانتایى سیاسى و جوگرافیاى بزووتنەوەکە بەرینتر و گەورەتر بووەتەوە. ئەگەر هێرشى کۆمارى ئیسلامى و لەشکرکێشیەکەى ریسواییەکى گەورەى بۆ کاربەدەستان و بۆ رابەرانى کۆمارى ئیسلامى لە سەرتاسەرى جیهان تۆمار کردووە، بزووتنەوەى کوردستان و خۆڕاگریى خەڵکى کوردستان ناوبانگى ئەم گەورەترین گەلە بێ دەوڵەتەى لە میدیاکان و لە ناوەندە نێونەتەوەییەکان زیاتر لە هەر کاتێک بەرز کردووەتەوە.
ساڵى رابردووش خەڵکى کوردستان لەگەلڕ یەکێک لە ناسراوترین دوژمنانى کە ئەحمەدىنژاد و کابینەکەى بوو، بەرامبەرکێى زۆریان نواند. ئەحمەدىنژاد کە زیاتر لە هەر دەسەڵاتدارێکى دیکەى کۆمارى ئیسلامى دەستى بە خوێنى رۆڵەکانى کوردستان سوورە و راستەوخۆ لە سەرکوت جەنایەتدا دەستى بووە، لە ماوەى دەسەڵاتدارێتیى خۆیدا زەختێکى زۆرترى خستە سەر کوردستان. کابینەکەى لەو کەسانە پڕ کراون کە خزمەتى گەورەیان بە کۆمارى ئیسلامى لە دژى خەڵکى کوردستان کردووە. ساڵى رابردوو زەبر و زەنگى کۆمارى ئیسلامى لە کوردستانیش درێژەى کێشا، بەڵام لە بەرامبەریدا گەلێک خەبات و بزووتنەوە و جمءجۆڵى سیاسى سەریهەڵدا و ناوى کوردستان و بزووتنەوەکەى و تێکۆشەرانى وەک هەمیشە لە میدیاکان و لە ناوەندە نێونەتەوەییەکان دەنگى دایەوە. چەندین تێکۆشەرى سیاسى، هیوا بوتیمار و عەدنان حەسەنپوور و فەرزاد کەمانگەر بە ئیعدام مەحکووم کران. چەندین تێکۆشەرى سیاسى بآ سەر و شوێن و بزر بوون. ئیبراهیم لوتفوڵاهىیان رفاند و کوشتیان و تەرمەکەیان بە سیمان و بێتۆن شاردەوە. هەموو ئەمانە رق و بێزاریى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستانى لە دژى ئەم رژیمە قووڵتر کردووە.
ساڵى رابردوو هەژارى و بێکارى و ئیعتیاد و گەلێک کێشەى کۆمەڵایەتیى گەورە لە کوردستان درێژەى کێشا. کۆمارى ئیسلامى نەک تەنیا لە بەرەکانى شەڕ و ئەشکەنجەگاکان و مەیدانى ئیعدام، هەوڵیداوە دەنگى بزووتنەوەى کوردستان بخنکێنێت، لە بەرەى ئابوورى و ئاوەدانکردنەوە و کۆمەڵایەتیش کۆمارى ئیسلامى بە بەرنامەى لە پێشدا داڕێژاو و ستراتیژیەکى نەگۆڕ، هەوڵیداوە کوردستان لە هەژارى و لە دواکەوتوویى ئابووری و ئاوەدانیدا رابگرێت. ژێرخانى ئابوورى کوردستانى بە تاڵان برد. هیچ دامەزراوەیەکى بەرهەمهێنان لە کوردستان رێگەى پێنەدراوە بکەوێتە گەڕ و بەشێک لە هێزى کارى ناوچەکە بە خۆوە سەرقالڕ بکات. هەموو شوێنەوارە مێژووییەکان بە ئاسەوارەکانیەوە هەڵکەندران و بە تاڵان بران. رێگەوبانەکان، کارگە و کارخانەکان، بازاڕى ئابوورى و کار لە کورستان لەوپەڕى دواکەوتوویى خۆیدا ماوەتەوە. لە لایەکى دیکەوە کۆمارى ئیسلامى و کاربەدەستانى بە پیلانێکى گەورە خەریکى موعتاد کردنى لاوانى کوردستانە تا هەرچى زیاتر بارى بنەماڵەکان و کۆمەڵانى خەڵک قورستر و زەرەرمەندتر بکات.
لە ساڵى رابردوودا لە کوردستان شاهیدى بەرەوپێش چوون و خۆگرتنى زیاترى بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان بووین. سەرەڕاى ئەوەى کوردستان لەگەلڕ رژیمێکى داگیرکەر و سەرکوتگەر بەرەوڕووە، بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان وەک بزووتنەوەى ژنان و کرێکاران و خوێندکاران و رووناکبیران، لە قوڵایى کۆمەڵگاى کوردستانەوە هێدى هێدى بەرەوپێش هاتوون. ساڵى رابردوو گەلێک تێکۆشان و خەباتى ئەم بزووتنەوانە رواڵەتێکى ئەمڕۆییتر و مودێرنتر و دیموکراتیکترى بە بزووتنەوەى کوردستان و بە داخوازیەکانى بەخشیوە. رابەران و چالاکوانانى ئەم بزووتنەوانە زۆرتر و زیاتر هاتوونەتە سەر شانۆى سیاسى و لەگەلڕ پشتیوانی و پەیوەندی و دڵسۆزى لە لایەن رێکخراوە ئێرانى و جیهانیەکان رووبەڕوو بوون.
بۆ کۆمەڵە و خەباتى کۆمەڵە، ساڵى رابردوو شاهیدى ئاڵوگۆڕ و شاهیدى قەیرانێکى دیکە بووین. هەرچەند ئەو ئاڵوگۆڕە بۆ رەوتى ساغکردنەوەى کۆمەڵە پاش هاتنەدەر لە حیزبى کۆمۆنیستى ئێران چاوەڕواننەکراو بوو و باڵى پاوانخوازى ناو کۆمەڵە جارێکى دیکە کۆمەڵەى بەرەو لێکترازانى ریزەکانى کێشا، بەڵام پشتیوانیى یەکپارچەى ریزەکانى کۆمەڵە بەتایبەت لە ناوخۆى کوردستان و هەڵوێستى بەشى زۆرى کادرەکان و ئەندامانى کۆمەڵە لە ناوخۆى وڵات، توانى لە بارى ئەم قەیرانە کەم و کەمتر بکاتەوە. رەوتى چاکسازیى ناو کۆمەڵە بە دانى پلاتفۆرم و بە کردنەوەى باسى گرینگ لەسەر رێبازى داهاتووى کۆمەڵە، زەروورەت و پێویستیى ئاڵوگۆڕ و ریفۆرم لە کۆمەڵە خستە روو و پشتیوانیى جەماوەرى لێکرا. هیوادارین ساڵى داهاتوو، ساڵى یەکڕیزیى زۆرترى ناو کۆمەڵە و هەموو ئەو کادر و ئەندام و فەرماندە و پێشمەرگانەى ریزەکانى کۆمەڵە بێت کە ئێستاش بە هەستێکى پڕ لە بەرپرسیارێتیەوە دەڕواننە داهاتووى کۆمەڵە. جمءجۆڵێکى سیاسیى بەرچاو لە ناو ئەندامانى لەمێژینەى کۆمەڵە لە مانگەکانى رابردوودا هیوایەکى دیکەى بە ئێمە بەخشیوە. هیوادارین بە بردنە پێشى دروستى ئەم باسانە و بۆ یەکڕیزیى سیاسى و هاوخەباتى هەنگاوى گونجاو و مەسئولانە هەڵبگرین.
ساڵى رابردوو لە ناو هێزە سیاسیەکانى کوردستاندا شاهیدى لێکترازانى گەورە بووین. ئەمە بآگومان کارى کردووەتە سەر یەکگرتوویى و هاوخەباتیى خەڵکى کوردستان. لەکاتێکدا کە کۆمەڵگاى کوردستان پێویستى بە بەرەیەکى نیشتمانیى یەکگرتوو و یەکدەنگ و یەکخواست و یەک خەبات هەیە، لێکترازانى ریزەکانى هێزە سیاسیەکان وەها یەکگرتووییەک لانیکەم وەدوا دەخات. هەربۆیە هەر لە سەرەتاى دەسپێکى ساڵى تازەوە دەبآ هەولڕ بدەین نەک تەنیا ریزەکانى ناو حیزبە سیاسیەکان یەک بخەینەوە، بەڵکوو دەبآ بتوانین بە کۆکردنەوەى زۆرترین پارت و لایەنە سیاسیەکان دەنگى رەواى بزووتنەوەى حەقخوازانەى کوردستان بە گوێى هەموان بگەیەنین. با ساڵى تازە بکەینە ساڵى یەکگرتوویى و هاوخەباتیى سەراسەرى لە کوردستان.
رەوتى گۆڕانکاریەکان لە کوردستان و لە ئێران و ناوچەکە پێمان دەڵێن کە خوێنێکى تازە بۆ دەمارەکانى بزووتنەوەى رزگاریخوازى لە کوردستان پێویستە. دۆخى کورد و پێگەى بزووتنەوەى کورد لە ناوچەکە گۆڕانى بەسەردا هاتووە. هەربۆیە یەکێک لە ئەرکەکانى داهاتوومان دەبێ یارمەتیدان بە رەوتى یەکگرتنەوەى هێزە سیاسى و دیموکرات و شۆڕشگێڕەکانى ناوچەکە بەتایبەت لە هەموو پارچەکانى دیکەى کوردستان بێت.
لە گۆڕانکاریەکانى داهاتووى ئێرانیشدا کۆمەڵە و بزووتنەوەى کوردستان دەبآ بتوانن زۆرترین پشتیوانى و زۆرترین دڵسۆزى بە لاى خۆیاندا رابکێشن و هێزى بزووتنەوەى کوردستانیش دەبآ بتوانآ پاڵپشت و پشتیوانى رەوتێکى دیموکراتیک و ئازادیخواز و سیکۆلار لە سەراسەرى ئێران بێت. لە ئاڵوگۆڕەکانى داهاتوودا کە بە خێراییەکى بەرچاو لێى نزیک دەبینەوە، کۆمەڵە دەبآ بتوانآ ئەرک و رۆڵى خۆى بە باشى بە سەرئەنجام بگەیەنێت. هەربۆیە کار بۆ بەرەیەکى ئازادیخوازى و دیموکراسیخوازى لە ئێران وەک چەند ساڵى رابردوو یەکێک لە ئەرکەکانى کۆمەڵە دەبێت. هەروەها کۆمەڵە دەبآ لەگەلڕ بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لە ئێران و لەگەلڕ رابەران و چالاکوانانى ئەم رەوتانە پەیوەندیى راستەوخۆ بگرێت. قورسایى بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لە ئێران لە ساڵانى رابردوودا حاشا هەڵنەگرە و لە گۆڕانکاریەکانى داهاتوودا ئەم بزووتنەوانە بێگومان دەتوانن رۆڵى کاریگەر بۆ دامەزراندنى کۆمەڵگایەکى دیموکراتیک و مەدەنى و پێشکەوتوو و ئەمڕۆیى ببین. پەیوەندیى راستەوخۆى سەرکردایەتیى کۆمەڵە لەگەلڕ رابەرانى ئەم بزووتنەوانە و کردنەوەى دەرگایەکى دیالۆگ بۆ پەیوەندى و هاوخەباتى و هاوکارى، یەکێک لە ئەرکە گرینگەکانمانە لە ساڵى داهاتوودا.
هیوادارین ساڵى داهاتوو، ساڵى یەکڕیزى و هاوخەباتیى بزووتنەوەى رزگاریخوازیى خەڵکى کوردستان بێت و بۆ دابینکردنى ژیانێکى ئاسوودە بۆ کرێکاران و زەحمەتکێشان و بۆ پاراستنى مافەکانى مرۆڤ و گەشەپێدانى هەرچەشنە خەباتێکى دیموکراتیک و جەماوەرى هەنگاوى گەورەتر هەڵبگرین. پەیوەندیى بزووتنەوەى کوردستان لەگەلڕ هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکان لە سەراسەرى ئێران پتەوتر بکەین و پێکەوە بۆ خەباتێکى یەکگرتوانە لە دژى کۆمارى ئیسلامى هەنگاو هەڵبگرین.
هیوادارین ساڵى داهاتوو، ساڵى یەکریزیى زۆرترى کۆمەڵە و هەڵسووڕاوانى کۆمەڵە لە هەموو کوردستان بێت. هەروەها ساڵى لێکنزیک بوونەوە و هاوکارى و پەیوەندیى گەرمءگوڕترى هێزە سیاسیەکانى کوردستان بێت و لە بەرەیەکى کوردستانى و نیشتمانیدا بتوانن ئەرکى خۆیان بۆ بە سەرکەوتن گەیاندنى بزووتنەوەى کوردستان و ئاواتە لەمێژینەکانى خەڵکى چەوساوەى کوردستان بە جآ بهێنن