دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ رێوره‌سمی چله‌ی شه‌هید ئیبراهیم لۆتف‌اللهی ۲۸/۲/۲۰۰۸
له گۆرستانی به‌هه‌شت محمدی به‌رێوه چوو. ئه‌م رێوره‌سمه که کاتژمێر دووی دوانیوه‌رۆ به کاتی تاران ده‌ستی پێ‌کرد تا کاتژمێر چوارونیو دریژه‌ی کێشا. رێوره‌سمی چله‌ی شه‌هید ئیبراهیم به ئاماده‌بوونی بنه‌ماله‌ی شه‌هیدو کۆمه‌لێکی زۆری خه‌لکی شاری سنه‌و هه‌روه‌ها چالاکانی بواری خوێندکاری، ماڤی مرۆڤ‌و مه‌ده‌نی له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و شه‌هیده به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا رێوره‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تی قۆرئان ده‌ستی پێ‌کرد، دواتر چه‌ند که‌س شێعریان خوێنده‌وه‌و دواتریش ئاماده‌بوان به وتنه‌وه‌ی سرودی ئه‌ی ره‌قیب‌و ئه‌ی‌شه‌هیدان کۆتای‌یان به رێوره‌سمه‌که هێنا.
به وته‌ی یه‌کێک له چالاکانی خوێندکاری که خۆی له مه‌راسیمه‌که‌دا ئاماده‌بووه، ده‌وروپشتی گۆرستانی بهشت محمدی له کاتی به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌که‌دا پر بووه له ماشینی هێزه‌کانی رژیم‌و هێزه ناسراوه‌کان به_ لباس‌شخصی_،. که‌سی ئاماژه‌پێدراو که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت وتی هه‌تاکو ئێستا هیچ گرفتیک بۆ که‌س له لایه‌ن رژیمه‌وه ساز نه‌بووه‌و ده‌بێت چاوه‌رێ بین بزانین دواتر کاردانه‌وه‌ی هێزه‌کانی رژیم به‌رانبه‌ر به به‌شداری ئه‌م خه‌لکه له یادبودی شه‌هیدێکدا چی ئه‌بێت.
شایانی باسه که ئه‌م رێوره‌سمه له‌سه‌ر بانگه‌وازی به‌شێک له هه‌لسورانی خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و خه‌لکی شاری سنه‌و بنه‌ماله‌ی شه‌هید ئیبراهیم به‌رێوه‌چوو.













