تبليغاتX
لاوانی کومله ی زه‌حمه‌تكێشان‌ له سنه
خبری ,سیاسی,اجتماعی/در تلاش برای آزادی وعدالت اجتماعی درکردستان

نیوه‌ڕۆی‌ رۆژی‌ 9ی‌ ژانویه‌ی‌ 2008ی‌ زایینی‌ رێكه‌وتی‌ 19ی‌ به‌فرانباری‌ 1386ی‌ هه‌تاوی‌، شاندێكی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران پێكهاتوو له‌ به‌ڕێزان مسته‌فا هیجری‌ سكرتێری‌ گشتی‌،

 ته‌یموور مسته‌فایی‌ ئه‌ندامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌، حوسێن نازدار ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌، عه‌لی‌ سۆرانی‌ راوێژكاری‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ و شاهۆ فه‌رازمه‌ند راوێژكاری‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌، سه‌ردانی‌ ناوه‌ندی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵه‌یان كرد و له‌ لایه‌ن هاوڕێیان عومه‌ر ئیلخانیزاده‌، ده‌بیری کومیته‌ی رێبه‌ری کۆمه‌ڵه، بارام ره‌زایی‌، سه‌باح ئه‌مینی‌، نه‌وید میهرئاوه‌ر، ئه‌ندامانی کومیته‌ی رێبه‌ری و هاورێ ئارام موده‌ریسی به‌رپرسی ده‌بیرخانه‌ و هاورێ ئه‌میر سه‌ڵواتی‌ جێگری پێوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵه، پێشوازیان لێكرا.

   له‌م دانیشتنه‌دا هه‌ل‌ومه‌رجی‌ ئێستای‌ كوردستان و ئێران و ناوچه‌كه‌ به وردی هه‌ڵسه‌نگێنرا و له به‌شێکی دیداره‌که‌دا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی‌ ئاشتیی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و کێشه ی فه‌له‌ستین و ئیسراییل و ده‌وری خراپی کۆماری ئیسلامی ئێران له بواری ئاسایشی ناوچه‌دا، ئاڵوگۆڕی‌ بیر و را كرا.

  هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌م دانیشتنه‌دا به‌ تێروته‌سه‌لی‌ باس له‌ به‌رده‌وام بوون و چڕوپڕتر كردنی‌ دانیشتنی‌ نێوان حیزبه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵات كرا و پێویستیی‌ رێك‌وپێك كردنی‌ ئه‌م دیدارانه‌ و لێك نزیكبوونه‌وه‌ و هاوكاریی‌ زیاتری‌ نێوان حیزبه‌كان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر كرایه‌وه‌.

  ئه‌م دانیشتنه‌ له‌ كه‌ش‌وهه‌وایه‌كی‌ دۆستانه‌دا دوای‌ 4 سه‌عات و نیو كۆتایی‌ پێهات و شاندی‌ میوان به‌ رێزه‌وه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌ به‌ڕێ‌ كران. 
 

  10ی‌ ژانویه‌ی‌ 2008ی‌ زایینی‌

  رێكه‌وتی‌ 20ی‌ به‌فرانباری‌ 1386ی‌ هه‌تاوی

 

+ نوشته شده در  Tue 22 Jan 2008ساعت 8 PM  توسط لاوانی کومله زه‌حمه‌تكێشانی‌ کوردستان | 
راگه‌یاندنی‌ كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌جلیسی‌ هه‌شته‌م

 هه‌ڵبژاردنی‌ نوێنه‌رانی‌ ده‌وری‌ هه‌شته‌می‌ مه‌جلیسی‌ شورای‌ ئیسلامی‌ ئێران كه‌متر له‌ دوو مانگی‌ دیكه‌ ده‌ست پێده‌كات. هه‌موو دیارده‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌و جاره‌ش وه‌ك هه‌موو به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ پێشوتری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌،
له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ پێشێلكردنی‌ دێمۆكراسی‌‌و له‌ راستیدا نه‌ك هه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكوو نمایشی‌ دیاریكردنی‌ نوێنه‌رانی‌ مه‌جلیسه‌ له‌ لایه‌ن شورای‌ نیگابان‌و ره‌هبه‌رییه‌وه‌.

  ئه‌وڕۆ له‌ كاتێكدا نمایشی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ نوێنه‌رانی‌ مه‌جلیس دووپات ده‌بێته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نژاد توندترین هێرشی‌ كردۆته‌ سه‌ر رۆژنامه‌وانان، بزوتنه‌وه‌ی‌ كرێكاری‌، خوێندكاران‌و ژنان. له‌ بیروڕای‌ گشتی‌ جیهانیدا كۆماری‌ ئیسلامی‌ زیاتر له‌ هه‌موو ده‌وره‌یه‌كی‌ ته‌مه‌نی‌ خۆی‌ به‌ پاڵپشتی‌ تیرۆریسم ناوزه‌د كراوه‌. دنیای‌ ده‌ره‌وه‌‌و به‌ تایبه‌تی‌ وڵاتانی‌ رۆژئاوا ئێستا له‌ هه‌موو ده‌وره‌یه‌ك پتر ئه‌م رژیمه‌ به‌ مه‌ترسی‌ له‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ ده‌ژمێرن‌و پێناسه‌ی‌ ده‌كه‌ن.

  كاردانه‌وه‌ی‌ رژیم له‌مه‌ڕ ئه‌و راستیانه‌دا، توندكردنه‌وه‌ی‌ پێچ‌و مۆره‌كانی‌ دیكتاتۆری‌، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ مه‌ودا بۆ نه‌یاران‌و ته‌نانه‌ت خه‌فه‌كردنی‌ هه‌ر ده‌نگێكی‌ ئیعتیرازی‌ له‌ ناو سیستم‌و حكومه‌ته‌كه‌ی‌ خۆشیاندایه‌. كێ‌ هه‌یه‌ نه‌زانی‌ كه‌ ته‌نانه‌ت مه‌لا‌و مه‌رجه‌عه‌ گه‌وره‌كانی‌ شیعه‌ش هاواریان لێ‌ هه‌ستاوه‌و، موخاله‌فه‌تی‌ بڕیاره‌كانی‌ شورای‌ نیگابان‌و ئه‌سڵی‌ "نه‌زاره‌تی‌ استسوابی‌" ده‌كه‌ن؟ ته‌نانه‌ت ره‌هبه‌ری‌‌و شورای‌ نیگابان بۆخۆشیان نایشارنه‌وه‌‌و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ هه‌لومه‌رجی‌ ئێستادا پێویسته‌ "سه‌ختگیری‌ زۆرتر بكرێ‌‌و هه‌ر ته‌نیا ئه‌سڵی‌ سه‌ڵاحیه‌تی‌ نوێنه‌ران به‌س نییه‌". به‌مجۆره‌ رێگیان خۆش كردوه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ ده‌ستێوه‌ردانێكی‌ زۆرتر‌و نادێمۆكراتیكتر كردنی‌ به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان.

  هه‌موو ئه‌و فاكته‌ره‌ ناوخۆیی‌‌و ده‌ره‌كییانه‌ ده‌یسه‌لمێنن كه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رێدایه‌ نه‌ك هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی‌ دێمۆكراتیك نییه‌، به‌ڵكوو كاریكاتۆرێكی‌ دزێوی‌ هه‌ڵبژاردن‌و نمایشێكی‌ زۆروێژی‌‌و به‌ گاڵته‌گرتنی‌ را‌و ده‌نگی‌ خه‌ڵكه‌. هه‌ر چه‌شنه‌ به‌شدارییه‌ك له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ هه‌ر نییه‌تێك له‌ قازانجی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌‌و دژی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵك‌و كه‌لانی‌ ئیرانه‌.

   گه‌لی‌ تێكۆشه‌ری‌ كوردستان، ئازادیخوازان!

  خه‌ڵكی‌ كوردستان كه‌ به‌ درێژایی‌ سێ‌ ده‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و رژیمه‌وه‌ مافیان پێشێل كراوه‌، به‌ر به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ وڵاتیان گیراوه‌‌و هه‌ڵاواردنێكی‌ به‌ ئاشكرا‌و بێره‌حمانه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌و، له‌ هیچ پیلانێك بۆ له‌ ناوبردنیان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ درێغی‌ نه‌كراوه‌، حازر نابن له‌و نومایشی‌ سوككردن‌و گاڵته‌پێكردنه‌دا به‌شدار بن. هه‌مومان چاره‌نوسی‌ فراكسیۆنی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ مه‌جلیسه‌كانی‌ پێشومان له‌به‌ر چاوه‌، چییان لێ‌ به‌سه‌ر هات و، چۆن په‌رته‌وازه‌یان كردن‌و وه‌ده‌ریان نان. هه‌مومان ده‌زانین ئه‌وكات ده‌وره‌ی‌ خاته‌می‌‌و به‌ناو "ئیسلاحات"یش بوو، هیچیان به‌ هیچ نه‌كرد. چۆن ئێستا له‌ ده‌وره‌ی‌ ئه‌حمه‌دی‌نیژاد‌و له‌ حالێكدا له‌ به‌رزترین پله‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌ ئاشكرا باس له‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ زۆرتری‌ پاڵێوراوان ده‌كرێ‌، خه‌ڵك ده‌توانن نوێنه‌ری‌ راسته‌قینه‌ بنێرنه‌ مه‌جلیس؟ باشترین هه‌ڵوێست بۆ گه‌لی‌ كورد، به‌شدارینه‌كردن‌و چۆڵ هێشتنه‌وه‌ی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدانه‌.

  هه‌ر چه‌شنه‌ به‌شداریكردنێك له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌جلیسی‌ هه‌شته‌مدا، دروستكردنی‌ هه‌رچه‌ند كه‌می‌ هیوایه‌كی‌ دروینه‌‌و بێ‌ ئه‌ساسه‌ كه‌ پته‌وی‌‌و یه‌كریزی‌ خه‌باتمان شل ده‌كاته‌وه‌. با هه‌موو گه‌لانی‌ دنیا‌و خه‌ڵكی‌ ئازادیخوازی‌ ئێرانیش بزانن كه‌ كوردستان وه‌ك هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆمار "نا"یه‌كی‌ تر به‌ره‌وروی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ده‌كاته‌وه‌و، ئیراده‌ی‌ خۆی‌ بۆ به‌رگری‌ له‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ ئاشكراتر له‌ هه‌میشه‌ به‌ گوێی‌ هه‌مووان ده‌گه‌یه‌نێ‌.

كومیته‌ی‌ رێبه‌رایه‌تێی‌ كۆمه‌ڵه‌_ره‌وتی‌ چاكسازی‌

19. 1. 2008 - 29 به‌فرانباری‌ 1386

 

+ نوشته شده در  Tue 22 Jan 2008ساعت 8 PM  توسط لاوانی کومله زه‌حمه‌تكێشانی‌ کوردستان | 
 
صفحه نخست
پست الکترونیک
آرشیو وبلاگ
عناوین مطالب وبلاگ
درباره وبلاگ
ریکخراوی لاوانی کومله سنه ,در تلاش برای آزادی وعدالت اجتماعی وروشنفکری وآگاه کردن جوانان کردستان تلاش میکند.

پیوندهای روزانه
کمپین توقف اعدام در کردستان

بو روژهه لات
آرشیو پیوندهای روزانه
نوشته های پیشین
هفته اوّل فروردین 1388
هفته چهارم اسفند 1387
هفته دوم اسفند 1387
هفته اوّل اسفند 1387
هفته اوّل مهر 1387
هفته چهارم شهریور 1387
هفته سوم شهریور 1387
هفته دوم شهریور 1387
هفته چهارم مرداد 1387
هفته سوم مرداد 1387
هفته دوم مرداد 1387
هفته اوّل مرداد 1387
هفته چهارم تیر 1387
هفته چهارم خرداد 1387
هفته سوم خرداد 1387
هفته دوم خرداد 1387
هفته اوّل خرداد 1387
هفته چهارم اردیبهشت 1387
هفته سوم اردیبهشت 1387
هفته سوم فروردین 1387
هفته اوّل فروردین 1387
هفته چهارم اسفند 1386
هفته سوم اسفند 1386
هفته دوم اسفند 1386
هفته اوّل اسفند 1386
هفته چهارم بهمن 1386
هفته اوّل بهمن 1386
هفته چهارم دی 1386
هفته سوم دی 1386
آرشیو موضوعی
http://www.f-kamangar.hra-iran.org/
پیوندها
نــه به اعدام انور حسین پناهی و ارسلان اولیایی
تافگه(آبشار)-کویستانی خه یالم هه وار گه ی یادی تویه
جامعـه وبلاگ نویسـان كــُـرد
نیشتمان پەروەر"در بلاگفا "
همه عقايد من
دختران آپوئیسم گیلان غرب(کرماشان)
کمیته هواداران پژاک شاخه ی گیلان غرب
بیان کورد
بافت اجتماعی ایران
سینماگران
کچانی کورد
حقوق انسان
كونه‌ كورد‌
لاوانی رفورم خوازی کومه له له ره وانسر
کومه له ی زه حمه تکیشان ره وتی ریفورم
نيشتمان په‌روه‌ر
لاوانی كۆمەڵە لە مەریوان
بسوي8 مارس
دكتر عليرضا نوري زاده
نسل فرياد
چه‌پکه‌ گوڵ
امير كورد
ژیله مو
رورهه لاتان
 

 RSS

POWERED BY
BLOGFA.COM

کداهنگ میخواهی بیاتو

کۆمیته‌ی پشتیوانی له مانگرتنی گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان