![]() |
![]() |
|
| خبری ,سیاسی,اجتماعی/در تلاش برای آزادی وعدالت اجتماعی درکردستان |
|
رژیمی كۆماری ئیسلامی به درێژایی 3 ده‌یه‌ی رابردوو هه‌وڵیداوه به ئیعدام و گرتن و ئه‌شكه‌نجه كردنی لاوانی خه‌باتكاری كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی كورد سه‌ركوت بكات و به‌مجۆره پێش به هه‌موو مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بگرێت.
سه‌ره‌ڕای گۆڕانی بارودۆخ، هه‌تا ئێستاش له كوردستان ئیعدامی سیاسی به ره‌سمی جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌تا ئێستاش خه‌باتكارانی كوردستان له ئه‌شكه‌نجه‌گاكانی رژیمدا و له ژێر وه‌حشیانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. گیانبه‌خت كردنی ئیبراهیم لوتفوڵاهی دوایین نموونه‌ی ئه‌م سه‌ركوتگه‌ریه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیه له كوردستان. كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ئه‌م رووداوه دڵته‌زێن و دژ به مافه مرۆییه‌كان، به گه‌رمی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم لوتفوڵاهی و هه‌موو خوێندكاران به‌گشتی ده‌كات و خۆی به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانێت. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی و خوێندكاریه‌كان ده‌كه‌ین به توندی له به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌نایه‌ته تازه‌یه‌ی رژیمدا هه‌ڵوێست بگرن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دژی بوه‌ستنه‌وه و خوازیاری ناساندنی بكوژان و به سزا گه‌یاندنیان بن. هاوكات داوا له هه‌موو رێكخراوه جیهانیه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین ئه‌م تاوانه‌ی رژیمی ئیسلامی له‌قاو بده‌ن و حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه و له ناوه‌نده جیهانیه‌كاندا مه‌حكوومی بكه‌ن و بۆ سزادانی بكوژان و تاوانكاران هه‌وڵ بده‌ن. جارێكی دیكه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم لوتفوڵاهی ده‌كه‌ین و پڕ به دڵ خۆمان به شه‌ریكی خه‌می له‌ده‌ست چوونی ئه‌م خوێندكاره تێكۆشه‌ر و خه‌باتكاره ده‌زانین و دڵنیایان ده‌كه‌ین خه‌باتكارانی كوردستان یادی به‌رز و به‌ڕێز راده‌گرن. كۆمیته‌ی رێبه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه_ره‌وتی چاكسازی 29ی به‌فرانباری 1386ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19ی ژانویه‌ی 2008ی زایینی |
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
ریکخراوی لاوانی کومله سنه ,در تلاش برای آزادی وعدالت اجتماعی وروشنفکری وآگاه کردن جوانان کردستان تلاش می‌کند.
|
| پیوندهای روزانه |
|
کمپین توقف اعدام در کردستان بو روژهه لات آرشیو پیوندهای روزانه |
| آرشیو موضوعی |
|
http://www.f-kamangar.hra-iran.org/ |
|
RSS
|