![]() |
![]() |
|
| خبری ,سیاسی,اجتماعی/در تلاش برای آزادی وعدالت اجتماعی درکردستان |
|
• پێویستی گۆڕانكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی رژێمی ئیسلامی ئێران، گه‌شه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئیعتیرازاتی جه‌ماوه‌ری، قوڵبونه‌وه‌ی قه‌یرانی ناوخۆیی ئێران و په‌ره‌گرتنی
ته‌نگژه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌موو بارێكه‌وه، فاكته‌رگه‌لێكن كه راسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخی بزوتنه‌وه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات هه‌یه وده‌یانبێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و فاكته‌رانه له قازانجی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌جمێن و هه‌لومه‌رجی گونجاوتر بۆ بزوتنه‌وه‌كه ده‌ره‌خسێنن، له هه‌مان كاتدا تاراوگه‌نشینی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ خۆی دوركه‌وتنه‌وه له خه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری، له ناوخۆی حیزبه‌كاندا پێگرتنی مه‌یلی بێسنوری پاوانخوازیی هه‌ندێك رێبه‌رانی بێده‌سه‌ڵاتی به‌شێك له‌و حیزبانه‌و جێگیربوونی سیاسه‌تی ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشتن و چاَوه‌روان مانه‌وه‌ی، په‌ره پێداوه. ئه‌مانه‌ش فاكته‌رگه‌لێكن كه رێك به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی بزاڤی رزگاریحوازانه‌ی كوردستانی ناو ئێران، له كایه‌دان و كاردانه‌وه‌یان هه‌یه و ده‌یانبێ. هۆی سه‌ره‌كی پرژوبڵاوی و ته‌نانه‌ت لێكترازانی حیزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتیش هه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته تاڵانه‌ن كه هه‌رچه‌ند نه‌توانین نكۆڵیان لێبكه‌ین، به‌ڵام با به راشكاوی بڵێم نامانهه‌وێ و پێمانخۆش نه‌بووه بیانكه‌ینه قسه‌ی سه‌ر زاری خه‌ڵك و سرنجی هه‌موانی بۆ راكێشین و یان وه‌ك باوه پێمانوایه نابێ ئه‌و كه‌موكورتیانه له خۆمان گه‌وره كه‌ینه‌وه‌و باشوایه هه‌موی بخه‌ینه ئه‌ستۆی "هه‌لومه‌رجی زاڵبونی دیكتاتۆری له وڵات". بۆ وا ده‌كه‌ین؟ وه‌ڵامی ئه‌م بۆیه زۆر به كورتی ئه‌وه‌یه: چونكو قبوڵ و باسكردنی ئه‌و راستییانه، به‌ر له هه‌موان بۆ رێبه‌ران ته‌عه‌هود پێكدێنێ و له زه‌ینی جه‌ماوه‌ریشدا، گۆڕان له دۆخی رێكخراوه‌یی و سیاسی ئێستای حیزبه‌كان به رێبه‌رایه‌تیشمانه‌وه، ده‌كاته پێویستییه‌كی ئه‌ورۆیی و به‌شێك له چاكسازی. بێگومان رێبه‌رییه‌ك كه بڕوای به خۆی و بزوتنه‌وه‌كه و پێوه‌ندی نیوانیان نه‌بێ، ناتوانێ و ناوێرێ بچێته ئه‌و مه‌یدانه‌و، خۆی تێدا تاقی بكاته‌وه. به‌ڵكوو وه‌ك ده‌بینین، ته‌نانه‌ت هه‌لومه‌رجی تاراوگه‌نشینی شه‌رمی كه‌سانیكیش ده‌شكێنێ كه قین له دڵانه، دژ به خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی بدوێن، گاڵته‌یان بێ به تێكۆشانی سه‌ربه‌خۆ و له‌سه‌ر پێی خۆ وه‌ستان و به ئیراده‌گه‌رایی ناوزه‌دی ده‌كه‌ن. ئه‌م ناره‌هبه‌رانه ته‌نانه‌ت خۆیان بۆ كۆنترَۆڵ نابێ‌و، دژ به چیاكانی كوردستانیش ده‌دوێن و بێ سڵكردن ده‌بنه شایه‌ری سیاسه‌تی چاوه‌روانیی. تۆ بڵێ كاتی ئه‌وه هاتووه و ده‌بێ هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵگرین بۆ ده‌ربازبوون له دۆخی تاراوگه‌یی، ئه‌م ره‌وته بێ سێ‌ودوو، تاوانی "هه‌ڵپه‌هه‌ڵپكه‌ر"، "شێوێنه‌ر" و "توندره‌و"ت ده‌ده‌نه پاڵ. ئه‌م چه‌شنه دژكرده‌وه و هه‌ڵوێستانه، ده‌ریده‌خات كه به‌شێك له‌و رێبه‌ریه سوننه‌تی و په‌ك كه‌وته‌یه تا چ راده‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه دور كه‌وتۆته‌وه‌و، تا چ راده‌یه‌ك بۆته پارێزه‌ری گۆمیلكه‌ی تاراوگه‌یی و تێیدا نوقم بووه، به‌ڵام له وه‌همی خۆیدا به ده‌ریای ده‌بینێ. به راستی ئه‌وانه حه‌قی خۆیانه نه‌فره‌تیان هه‌بێ له هه‌ر نه‌وایه‌كی خوازیاری گۆڕانی دۆخی ناله‌باری ئێستای حیزبه‌كانی كوردستانی ناو ئێران. ده‌بێ توڕه بن له‌وانه‌ی كه به ته‌مان گۆمیلكه‌كه‌یان لێ بشڵه‌قێنن و خه‌وی شیرینیان له چاو بزڕێنن. ئه‌م ره‌وته به ته‌بیعه‌تی حاڵ ده‌بێت و بۆته پارێزه‌ری دۆخی ناله‌باری ئێستا. به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو هه‌ست و نه‌ستی تێكۆشه‌ران و حیزبه‌كانی كوردستانی ناو ئێران نییه، به‌ڵكوو ره‌وتی پڕ بڕوا و هیوا به داهاتوو زۆر به هێزه، گرینگ ئه‌وه‌یه دیاریی بكات و بڵێ ئه‌ركه‌كانی خۆی بۆ گۆڕان چین و چۆن له مه‌یدانی كرده‌وه‌دا به‌رێوه‌یان ده‌بات؟ به واتایه‌كی‌تر: چۆن بتوانین فاكته‌ره رێگره‌كان لاواز بكه‌ین تا بتوانین كه‌ڵكی ته‌واو له فاكته‌ره پاڵپشته‌كان وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی ناوبزوتنه‌وه‌ی رزگاری و ئازادیخوازانه‌ی كوردستانی ئێران له‌بارتر بێ؟ ناسینی ده‌رد و سه‌لماندن و ددان پێدانانی، هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ عیلاجی ده‌رد. ئه‌وه‌ش خه‌باتێكی فیكری بوێرانه‌ی هه‌موانی ده‌وێ. هه‌نگاوی دوایی و فه‌وری ئێمه پێویسته ئه‌وه بێ كه پێكهاته‌ی حیزبی و رێبه‌ریمان روو به ناوه‌وه بگۆڕین. ئه‌و كاره‌ش ته‌نیا به‌وه ده‌كرێ كه رێبه‌ری تاراوگه‌نشین رێگا ئاواڵه بكا و مه‌ودا بدات و خۆی ببێته پاڵپشت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وری تێكۆشه‌رانی ناوه‌وه‌ی كوردستان له ژیانی حیزبی‌دا ببێته ده‌ورێكی دیار و به‌رچاو، ته‌نانه‌ت له ریبَه‌ریدا. ئه‌و كاره به باشی سه‌ر ناگرێ تا رێكخستنه‌كانی ناوه‌وه و چالاكوانانی سیاسی، چیتر وه‌ك پاشكۆی خه‌باتی ده‌ره‌وه(خه‌باتی شاخ) و چاوه‌روانی ته‌واوی بڕیاری رێبه‌ری تاراوگه‌نشین چاویان لێنه‌كرێ‌و به جه‌ساره‌ته‌وه ئیختیاراتی ته‌واویان پێبدرێ تا بتوانن بڕیارده‌ر بن. هه‌ڵگرتنی ئه‌و هه‌نگاوانه ئاسان نییه تا سانترالیزمی ئێستایی ناو حیزبه‌كان له قازانجی دێمۆكراسی زۆرتری ناوخۆیی حیزب نه‌گۆڕدرێ. ناتوانین له‌و ئه‌ركه‌دا تێیدا سه‌ركه‌وتو بین بێ ئه‌وه‌ی جیلی خۆێنده‌وار و گه‌نجتری ناو رێكخستنه‌كان بڕوایان پێنه‌به‌خشرێ و ئیعتیمادیان پێنه‌كرێ و ده‌ستیان نه‌گیرێ تا هه‌ڵكشێنه سه‌ر بۆ ئاستی سه‌ركردایه‌تیش. له‌و رێگایه‌وه ده‌توانین هه‌م شه‌وق و زه‌وق بۆ كاری حیزبی له ناو جیلی نوێ زیاد بكه‌ین و هه‌م پێوه‌ندی جیلی نوێ و جیلی پێشوتری پڕ ته‌جره‌به پته‌و بكه‌ین. هه‌موو ئه‌وانه ده‌بێ بكرێن به پڕۆژه‌ی عه‌مه‌لی و كۆنفه‌رانس و سمیناری ناوخۆیی حیزبی و نێوان حیزبه‌كانی بۆ بگیرێ و به تایبه‌تی زه‌ینی خه‌باتكارانی ناوه‌وه‌ی پێوه ماندو بكرێ و مه‌سئولیه‌ت بخرێته سه‌ر شانیان و لێمان بوێن كه ده‌وری خۆیان له‌و ده‌وره هه‌ستیاره‌دا بناسن و مایه‌ی بۆ دابنێن. پێویسته بگوترێ ئه‌و قۆناغه بێ ره‌خنه‌گرتن له رێبه‌ریی سوننه‌تی و به بێ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ فیكری نیشته‌جێبوی كویخایه‌تی كردنی ره‌وتی به‌پارێز و رێگر له گۆڕان و چاكسازی، به هاسان تێپه‌ڕ ناكرێ. لێره‌دایه كه ده‌توانین رویه‌كی دیكه‌ی ره‌خنه‌مان بكه‌ینه جیلی نوێی تێكۆشه‌ران كه حه‌ول و ته‌قه‌لای به‌رچاویان نییه بۆ وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌و مه‌سئولییه‌ته و به‌شێك له‌وانیش سه‌لماندویانه كه رێبه‌ری و گۆڕان هه‌ر ئه‌ركی رێبه‌ران و جیلی پێشووه. یان ته‌نیا به بۆڵه‌بۆڵ و خۆدزینه‌وه له كاری پڕبه‌پڕی ریكخستن وه‌ڵامی ئه‌م دوخه ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش دژكرده‌وه‌یه‌كی پاسیفیستییه كه ده‌بێ بناسێندرێ و ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته بكرێ. له ئاخر خاڵی ئه‌م وتاره‌دا با ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ئه‌گه‌ر پێویسته هه‌ر حیزبه خۆی بۆ ئه‌م گۆڕانه ده‌ست به كار بێ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر بیسه‌لمێنین كه بۆ ئه‌و گۆڕانه زه‌مانمان زۆر به ده‌سته‌وه نییه‌و، ده‌شزانین ئه‌وه‌ش به ته‌نیا كاری حیزبێك نییه‌و پێویستی به هاوكاری و هاوئاهه‌نگی تێكۆشه‌ران و چالاكوانانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كانیش هه‌یه، ئه‌و كاته ده‌رده‌زه‌وێ ئه‌ركی هه‌نوكه‌ییمانه كه هه‌ر دوو و سێ حیزب و لایه‌ن كه بتوانن دیالۆگێكی چڕ‌وپڕ له‌مبارانه‌وه پێك‌بێنن با چه‌شنه ئیئتیلافێك بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری تاراوگه‌یی، پێك‌بێنن و گه‌ڵاڵه‌ی هاوبه‌ش له‌و بوارانه‌ی سه‌روتر باس لێكران، بده‌نه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. با هه‌ر هه‌نگاوێك كه هه‌رچه‌ند چكۆله‌ش بێ له سه‌ر هه‌نگاوی گه‌وره‌تر ماتڵ نه‌كه‌ین. كاری تایبه‌تی هه‌موو لایه‌نێك هه‌رچه‌ند گرینگه، به‌ڵام ته‌نیا به هاوكاری و ئیئتیلافێك كه سنوری حیزبایه‌تیش ببه‌زێنێ چاره‌ی ده‌ردی تاراوگه‌یی مومكین و موویه‌سه‌ر ده‌بێ. نووسه‌ر : عومه‌ر ئیلخانیزاده |
|
• ئه‌وڕۆ‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه حیزبایه‌تی له كۆمه‌ڵگا‌و بزوتنه‌وه‌دا ده‌وری به‌رچاوتر له جارانی كه‌وتۆته ئه‌ستۆ، باسی نوێبونه‌وه، ئه‌وڕۆییكردن‌و به گشتی پێویستی گۆرانكاری له نه‌ریتی حیزبایه‌تیدا چالاكوانان‌و هه‌موو حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستانی گرتۆته‌وه.
هه‌ر كه‌سولایه‌نێك مه‌جبور بوون‌و كه‌وتونه‌ته خۆ، تا روانگه‌ی خۆیان له‌مه‌ڕ جۆری ئه‌و گۆڕان‌و چاكسازییه بخه‌نه روو و ئولگوی حیزبایه‌تییان دیاری بكه‌ن. به بڕوای من هه‌ر به ته‌نیا كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئه‌و باسه، بێگومان نیشانه‌ی پێشوه‌چون‌و گرینگی حیزبایه‌تییه له بزوتنه‌وه‌ی كوردیدا. هه‌بونی وه‌ها دیالۆگێك نیشانه‌ی چوونه‌سه‌ری شعور‌و راده‌ی سیاسی كۆمه‌ڵگای كوردستانه كه ده‌بێ به‌خێرهاتنی گه‌رمی لێبكرێ‌و به هه‌ند وه‌ربگیرێ. به تایبه‌تی حه‌ق وایه حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه گرفت‌و تایبه‌تمه‌ندی ده‌وره‌یه‌كی تایبه‌تی تاراوگه‌نشینیمان له‌گه‌ڵه‌و ته‌ئسیری كردۆته سه‌رمان، ئاوڕێكی جیددی‌تر له‌و مه‌سه‌له بده‌ینه‌وه. نووسه‌ر : عومه‌ر ئیلخانیزاده |
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
ریکخراوی لاوانی کومله سنه ,در تلاش برای آزادی وعدالت اجتماعی وروشنفکری وآگاه کردن جوانان کردستان تلاش می‌کند.
|
| پیوندهای روزانه |
|
کمپین توقف اعدام در کردستان بو روژهه لات آرشیو پیوندهای روزانه |
| آرشیو موضوعی |
|
http://www.f-kamangar.hra-iran.org/ |
|
RSS
|